Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 19:37

چوار ھەزار تۆن ئارد دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%


 بڕیارە لە پارێزگای دھۆک چوار ھەزار تۆن ئارد لەلایەن کارگەکانی پارێزگاکەوە بەرھەم بھێندرێت و بەسەر ھاووڵاتیانی سنوورەکەدا دابەش بکرێت، ئیدارەی دھۆکیش بەڵێنی ھاوکاریی بۆ کارگەکانی ئارد دووپات کردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی دیوانی پارێزگای دھۆک  كه‌بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ماجد سەید ساڵح، جێگرێ پارێزگاری دھۆک لەگەڵ خاوەنی 13 کارگەی بەرھەمھێنانی ئارد لە سنووری دھۆک کۆبووەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا چەند تەوەرێک خرانە ڕوو، لەوانەش بەرھەمھێنان و دابەشکردنی ئارد لە ڕێگەی بریکارەکانەوە بوو.

ھەر بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای دھۆک، بڕیارە لە ڕۆژانی داھاتوودا شەش تۆن گەنم بگاتە کارگەکانی ئارد لە دھۆک و دوای ھاڕینی و بەرھەمھێنانی چوار ھەزار تۆن ئارد لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە بەسەر ھاووڵاتیانی سنووری پارێزگاکەدا دابەش بکرێت و بە شێوەیەکی زانستی ئارد بەرھەم بێنن، ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر قەدەغەکردنی ھەناردەی ئاردی پارێزگای دھۆک بۆ پارێزگاکانی دیکە کرایەوە لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی نرخی ئارد لە بازاڕدا.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.