Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 17:50

فەرمانبەران: نەگەڕاندنەوەی داهاتی ناوخۆی سلێمانی هۆكاری دوواكەوتنی مووچەكانمانە

کوردستان TV
100%

بەپێی یاسا دەبوو هەموو داهاتی پارێزگاكان بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و بۆ پڕۆژە و مووچە بەكار بهێندرێتەوە، بەڵام داهاتی سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكان و پارێزگای هەڵەبجە ناگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئەوەش وای كردووە چەند مانگێكە مووچە لە كاتی خۆیدا دابەش نەكرێت.

حەسەن ئەحمەد، فەرمانبەری كەرتی تەندروستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: دەبوو بەرپرسانی ئیداری و حزبیی سلێمانی و هەڵەبجە شەفاف بوونایە و داهاتی ناوخۆ بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی بگەڕێننەوە، تاكوو تەكمیلەی ئەو پارەی پێ بكرێت کە مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابەش دەكرێت، بۆیە گرفتێكی گەورەی بەردەم مووچەخۆران ئەوەیە کە داهاتی ناوخۆ و دەروازە بازرگانییەكان لەم سنوورە ناگەڕێتەوە خەزێنەی حكوومەت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: ناكرێت داهاتی ناوخۆی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین مانگانە زیاتر لە 150 ملیار دینارە و ئەوەی ئاشكرا كردووە، بەڵام ئەگەر بگوترێت داهات سفرە، دەپرسین بۆ كوێ دەڕوات، بۆ دەبنە سەبەبی بڕینی قووتی منداڵەكانمان.

شاخەوان ڕەحمەت، فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە رایده‌گه‌ێنێت: من وای دەبینم وەك فەرمانبەرێك نەگەڕاندنەوەی داهاتی ناوخۆی ئەم سنوورە بۆ حكوومەت بووەتە هۆكاری سەرەكیی ئەوەی ئێمە مووچەكانمان لە كاتی خۆیدا وەرنەگرین، ناكرێت باسی گەندەڵی بكەن و خۆیان هۆكاری دیارنەمانی سەدان ملیار دیناری داهاتن.

دەشڵێت: داوا دەكەین ئەو كەسانەی لەم سنوورە بەرپرسن هەست بە بەرپرسیارەتیی سەرشانیان بكەن و ئەو داهاتەی هەیە مانگانە لە پارەی مەرزەكانی و فەرمانگە و باج و هتد، بگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و دادپەروەرانە بەسەر مووچەخۆراندا دابەش بكرێت، دەزانین داهات هەیە، ئاخر كێ بڕوا دەكات مانگانە بگوترێت داهات سفرە، لە كاتێكدا ڕۆژانە و مانگانە ملیارەها دینار داهاتی ناوخۆ هەیە، بەڵام نازاندرێت بۆكوێ دەچێت و ئێمەی فەرمانبەران دەبێت باجەكەی بدەین.

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان باس لەوە دەكەن کە هیچ لایەك ئاگای لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی نییە و نازاندرێت ئەو ملیارەها دینارەی ڕۆژانە لە داهاتی ناوخۆ دەست دەكەوێت بۆ كوێ دەڕوات و ماوەی سێ مانگیشە گوتراوە داهاتی ناوخۆ سفرە.

دەوران دڵسۆز فەرمانبەر ئاماژەی بەوە كرد: ئێمە فەرمانبەرین و دەزانین ڕۆژانە چ داهاتێك كۆ دەكرێتەوە بە فەرمانگەكان، ئەوەشی قسەی فەرمیی وەزارەتی دارایی و پەرلەمانتارەكانە داهات ناگەڕێتەوە بۆ قاسەی حكوومەت، ئەوەش بووەتە هۆكاری ئەوەی مووچە دابەشكردن دوا بكەوێت، من وەك فەرمانبەرێك دەسەڵاتدارانی ئەم سنوورە بە تاوانباری دواكەوتنی مووچەی مانگانەكەم دەزانم.

دەوران دڵسۆز داوا دەكات و دەڵێت: ئیتر بەسە و شەفافییەت پێڕەو بكەن لە ڕێگەی دەیان پەیجی فەیكەوە شیوەن بۆ مووچەخۆران دەكەن، بەڵام هۆكاری سەرەكیی نەدانی مووچە هەموو كەس دەزانێت كێیە، بۆ وا دەكەن ئەو داهاتە زۆرەی ناوخۆ بۆ كوێ دەبەن.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.