Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 10:16

رووسیا بەدوای شەڕکەرە سوورییەکاندا دەگەڕێت بۆ شەڕى ئۆکراینا

کوردستان TV
100%


بەپێی چەند ماڵپەڕێکی جیهانى، رووسەکان لە هەوڵی گەڕاندان بە دواى ئەو شەڕکەرە سووریانەى کە ئەزموونى شەڕى ناو شارەکانیان هەیە تاوەکو لە ئۆکراین بڵاوەیان پێ بکات. ئەمەش لە کاتێکدایە، کە رووسیا چاویخستۆتەسەر گرتنی کیێڤی پایتەختی ئۆکراین. بە گوێرەی هەڵسەنگاندنەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان، رووسیا هەستاوە بە تەجنیدکردنى ئەو سوورییانەى کە ئەزموونیان لە شەڕی ناو شارەکاندا هەیە بە مەبەستی شەڕکردن لە ئۆکراین.
هەندێک لەو سوورییانەى کە تازە تەجنید کراون رەوانەی رووسیا کراون، ئامادە دەکرێن تاوەکو بچنە بەرەکانى شەڕەوە. بۆ ئەم مەبەستەش، رووسیا مانگانە بڕی 200- 300 دۆلاری ئەمریکی دەدات بەو شەڕکەرە سوورییانە، تاوەکو وەک پاسەوان لە ئۆکراین بۆ ماوەى شەش مانگ ئۆپەراسیۆن بکەن. ئەم هەنگاوەش، دەبێتە بەهێزکردنى سوپاکەى رووسیا (کە نزیکەى 170 هەزار سەربازن)، لە ئێستادا رووبەڕووی بەرەنگارییەکی سەخت بوونەتەوە لەلایەن سوپای ئۆکراینەوە. تاوەکو ئێستاش، بەشێکی زۆری یەکە تایبەتە رووسییەکان لە ئۆکراین کوژراون. ئەمەش، لەبەرئەوەى رەوانەى شەڕ کراون بەبێ بوونى پاڵپشتی پێویست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.