Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 09:27

ئەمریکا... لەبەردەم کۆشکی سپی خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانیکردنی ئۆکراینا رێکخرا

کوردستان TV
100%


لەبەردەم کۆشکی سپی ئەمریکا سەدان کەس بۆ ئیدانە کردنی هێرشەکانی رووسیا و پشتیوانی کردنی ئۆکراینا، گردبوونەوە.

خۆپیشاندەران، پشتیوانی خۆیان بۆ گەل و سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی، دووپاتکردەوە و پانکارتەکانی "نەخێر بۆ جەنگ"، پشتیوانی لە ئۆکراینا دەکەین، "پوتین بوەستێنن" و "ئێستا کاتی ئاشتییە"یان بەرز کردبووەوە.

هەروەها کۆمەڵێک دروشمی زۆر توندیان دژی رووسیا و سەرۆکی ئەو وڵاتە ڤلادیمیر پوتین، دەگوتەوە.

خۆپیشاندانەکە بەبێ هێچ توندوتیژی و پێکداهەڵپژانێک کۆتایی هات و لەپاڵ هاووڵاتییانی ئۆکراینادا هاووڵاتییانی نەتەوە جیاوازەکانی دیکەش تیایدا بەشداربوون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.