وهزارهتی كارهبا گازی بە فیڕۆچووی کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکار دێنێت
لهراگهیاندراوێكدا، وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ دوو کۆمپانیای بیانی کۆ بووەوە، کە تایبەتن بە بەرهەمهێنانی کارەبا و چارەسەرکردن گازی سروشتی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان.
وەزیری کارەبا داوای لێکردن لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنییەتی سوود وەرگرتن لە گازی بە فیڕۆچووی کێڵگەی نەوتی سەرسنگ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بکەن.
ئەم پرۆژەیە بەشێک لە کێشەی سوتەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا چارەسەر دەکات و ژینگەپارێزیشە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.