پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندرا.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، له‌و ماوه‌یه‌دا له‌كاتی جیاجیادا باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌روه‌ها له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌م سێ پارێزگایه‌دا ئه‌گه‌ری به‌فر بارینیش هه‌یه.
راشگه‌یاندراوه، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
دووشه‌ممه 7 ى 3 ى 2022:
هه‌ولێر 16 پله ، دهۆك 16 پله ، سلێمانی 14 پله ، هه‌ڵه‌بجه 16 پله ، كه‌ركوك 20 پله.
سێشه‌ممه 8 ى 3 ى 2022:
هه‌ولێر 17 پله ، دهۆك 17 پله ، سلێمانی 16 پله، هه‌ڵه‌بجه 17 پله ، كه‌ركوك 21 پله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.