Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 10:12

یارمه‌تییه‌ سەربازییەکانی سوید گەیشتنە ئۆکراینا

کوردستان TV
100%

سوپاسالاری سوید، میکائیل بیدەن، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "SVT"ی کە کەناڵێکی سەر بە حکوومەتی ئەو وڵاتەیە، باسی لەو کەلوپەلە سەربازییانە کرد کە پێشتر رایانگەیاندبوو دەینێرنە ئۆکراینا.

کەلوپەلەکان بریتین لە پێنج هەزار چەکی دژە تانکی AT4، پێنج هەزار هێلەکی گولـله‌ نەبڕ، پێنج هەزار کڵاوخودە و 135 هەزار ژەمە خۆراکی سەربازی ئامادەکراو.

لە راگەیاندراوێکدا کە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای سوید بڵاویکردووەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە، بەهۆی پرسی ئەمنییەوە وردەکاری گواستنەوەی پێداویستییەکان بۆ ئۆکراینا، ئاشکرا ناکرێت.

هەروەها وەزیری دەرەوەی سوید، ئان لیندێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەو 50 ملیۆن دۆلارەی وەک هاوکاری پێشکەشی سوپای ئۆکراینایان کردبوو، گەیشتووەتە جێی خۆی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.