Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 09:39

ڤیدیۆ.. پیاوێك له‌پێناو رزگاركردنی كوڕه‌كه‌ی خۆی ده‌خاته‌ به‌رده‌م گایه‌كی هار

پەیمان خواجە
100%


 ئاژانسه‌كانی  جیهان، ساتێكی درامیان له‌یه‌كێك پێشبڕكێیه‌كانی گاكان بڵاوكرده‌وه‌ ، كاتێ باوكێك له‌پێناو رزگاركردنی كوڕه‌كه‌ی خۆی ده‌خاته‌ به‌رده‌م گایه‌كی هار.
هه‌روه‌كو له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ، كاتێ كوڕه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی  بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م شاخه‌كانی گایه‌كه‌ به‌ چه‌ند ساتێك پێشه‌ ئه‌وه‌ی گایه‌هاره‌كه‌ بگاته‌ لای كوڕه‌كه‌ باوكه‌كه‌ به‌جه‌سته‌ی خۆی  به‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی دا درێژ ده‌كات ،كاتێ گایه‌كه‌ ده‌گاته‌سه‌ره‌یان به‌ شاخه‌كانی له‌باوكه‌كه‌ ده‌دات و كوڕه‌كه‌ی سه‌لامه‌ت ده‌بێت به‌ خۆشی ئازارێكی زۆری پێده‌گات.
شایانی باسه‌ له‌ پێشبڕكێی گایه‌كان ئه‌و كوڕه‌ كه‌ناوی (كودی هوكس ) ته‌مه‌ن 18 ساڵان له‌ نزیك ده‌رگای گایه‌كان كه‌وته‌ خواره‌ ئه‌گه‌ر باوكی نه‌بوایه‌ له‌وانه‌یه‌ گیانی له‌ده‌ست دابا.  
ئا- كامران
ژێده‌ر- سپۆتینگ

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.