Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 10:05

7ی ئادار ساڵیادی ڕاپه‌رينی شارى سلێمانى

کوردستان TV
100%


سی و یەک ساڵ بەر لە ئەمڕۆ و لە 7ی ئاداری 1991، هاونیشتمانییانی شاری سلێمانی و ئۆردوگاکانی دەوروبەری بە گڕوتینەوە دژ بە زوڵم و زۆری رژێمی بەعسی فاشیست راپەڕین و، دامودەزگاکانی بەعس کەوتە بەر رق و تۆڵەی هاونیشتمانییان و تێک و پێک دران.
‏‎راپەرینی شاری سلێمانی گڕوتینێکی زیاتری بە بەری هاونیشتمانییان لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستاندا کرد و بە ماوەیەکی کورت کوردستانیان بە تەواوی چین و توێژەکانەوە دژی زوڵم و ستەمی رژێمی بەعس راپەڕين و خاکی کوردستانیان لە داگیرکەران پاک کردەوە.

کوردستان بۆنه‌ و ئادار

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.