پارێزگاری ھەولێر ھاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات و بەشە خۆراکی پێویست لە کۆگاکانی خۆراکی ھەولێر ھەن، جەختیشی کردەوە کە ھیچ گرفتێکی ھێنانی خواردن دروست نەبووە و ناشبێ.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە "ئەمڕۆ یەکشەممە له‌گه‌ڵ تیمه‌کانی قایمقامیه‌ت و چاودێری بازاڕ کۆبووینه‌وه و بڕیارماندا، له به‌یانیيه‌وه تیمه‌کان به ووردی و چڕی و به‌رده‌وامی چاودێری بازاڕ بکه‌ن، هه‌رکه‌سێک به‌گران کاڵا بفرۆشێ ئیجرائاتی تووندی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین و شوێنه‌که‌ی داده‌خه‌ین و ناوی شوێنه‌که‌ش بڵاوده‌کرێته‌وه."
ھەروەھا ڕایگەیاند: هه‌ندێ خۆراک نه‌ک له هه‌رێمی کوردستان و عێراق گران بووه، به‌ڵکو له ئاستی جیهانی نرخی به‌رزبۆته‌وه، ئه‌وه له توانای تیمه‌کانی ئێمه نییه.
پارێزگاری ھەولێر لە ڕوونکردنەوەکەدا دڵنیایی بە خەڵک دا و ئاماژەی بەوەدا "هاوشاریانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، هیچ پێویست به دڵه‌ڕاوکێ ناکات و کۆگاکانی خۆراک له هه‌ولێر به‌شی شه‌ش مانگ هه‌ندێ خۆراک و تا یه‌ک ساڵ، به‌شه خۆراکی پێویستی هه‌ولێری تێدایه، هیچ گرفتێکی هێنانی خۆراکیش دروست نه‌بووه و نابێ، بازرگانان ئه‌وپه‌ڕی ئاسانکاری هێنانی خۆراکیان بۆ کراوه و ده‌کرێ."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.