ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا ئاگر له كه‌مپی چه‌مشكۆ له شاری زاخۆ له پارێزگای دهۆك كه‌وته‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو و ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر هه‌ندێ له خیوه‌ته‌كان كه‌وتووه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له زاخۆ ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و ئاگر له كه‌مپی چه‌مشكۆی تایبه‌ت به ئاواره ئێزیدییه‌كان كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند خیوه‌تێكی كه‌مپه‌كه ئاگریان تێبه‌ربوو.
ڕاشیگه‌یاند: ئاگره‌كه هیچ زیانێكی گیانی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا و ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر هه‌ندێ له خیوه‌ته‌كان كه‌وتووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به خێرایی گه‌یشتنه شوێنی ئاگره‌كه و توانیان كۆنتڕۆڵی بكه‌ن و نه‌هێڵن ئاگره‌كه بۆ خیوه‌ته‌كانی تر ته‌شه‌نه بكات.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاشیگه‌یاند كه به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاگره‌كه به‌هۆی شۆڕتی كاره‌باوه دروست بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.