وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ست به دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی نوێی هاووڵاتییان كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراكی هه‌ولێر سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دەستکرا بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی 1/2022ی هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دابەشکردنەکە بەمجۆرە بووه:
برنجی تایلەندی بۆ / بنکەی ( 210 )ی تەیراوە/ ناوشار، بنکەی ( 211) ی ناو بازار / ناوشار.
شەکر و فاسۆلیا و لەتکە نۆک / بنکەکانی (216+220+ 221) دەوروبەری شار وەکو بنەسڵاوە و کەسنەزان و دەووروبەری، شاویس و پیرزین و مەلائۆمەر و دەوروبەری، پیرمام و دەووروبەری .
ڕاشیگه‌یاند كه چاوەڕوانی گەیشتنی (زەیت و دۆشاوی تەماتە و برنج) دەکرێت بۆ کۆگاکان و دوای دەرچوونیان لە پشکنین دابەش دەکرێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراك هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه هەر ئەمڕۆ بڕی 500 تەن برنجی تایلەندی گەیشتە کۆگاکانیان و دوای ئەوەی لە پشکنینی وەزارەتی تەندروستی دەردەچێ بەسەر بریکارەکان دابەش دەکرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م به‌شه خۆراكانه هی مانگی 1ی ساڵی نوێی 2022ن و بابەته‌كانیش بۆ هەر نەفەرێک پێکهاتووە لە:
1- شەکر الاتحاد 1 کغم .
2- زەیت تورکی یەک دەبەی 1 لتری.
3- دۆشاوی تەماتەی تورکی 1 قوتی 400غم .
4- فاسۆلیا ترکی 500 غم .
5- لەتکە نۆکی رووسی 500 غم .
6- برنج تایلەندی 3 کگم .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.