سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە ئەمڕۆ یەکشەممە لەڕێی تەلەفۆنەوەی پیرۆزبایی ئاراستەی عەمار حەکیم کرد بۆ هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، هەروەها جەختی لە بهرپرسیاریهتیی هاوبهش و کاری پێکەوەیی لەنێوان تەواوی ھێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکھاتەکانی عێراقدا کردەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سهماحهتی سەید عەممار حەکیم بۆ ھەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، پیرۆزبایی لێکرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و جەختی لەبرەودان به پهیوەندیی مێژووییی نێوانیان کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی ھەروەھا پیرۆزبایی لە سەرکردایەتیی تازەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کرد بۆ ئەو بڕوایەی بەدەستیان ھێناوە و ھیوای خواست لە ئەرکەکانیدا بۆ خزمەتکردن بە گهل و وڵات سەرکەوتوو بن.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا نێچیرڤان بارزانی جەختی لە بهرپرسیاریهتیی هاوبهش و کاری پێکەوەیی لەنێوان تەواوی ھێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکھاتەکانی عێراقدا کردەوە بۆ تێپەڕاندنی سەختییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و گفتوگۆ و لێکگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕاستەڕێکردنی پرۆسەی سیاسی.
لای خۆیەوە سەماحەتی سهید عەممار ئەلحەکیم سوپاس و پێزانینی خۆی و سهرکردایهتیی ڕهوتی حیکمهی نیشتمانی بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییی نێچیرڤان بارزانی دەربڕی و داکۆکی لە پەیوەندیی دێرین و پتەوی نێوان ھەردوولا کردەوە و ھیوای خواست بە ھاریکاری و لێکگەیشتنی ھەموو لایەنەکان، سەختییەکانی دۆخی ئێستای وڵات تێبپەڕێنرێن و کۆتاییان پێ بێت و بهرژهوهندی باڵای وڵات، ههمووان پێکهوه کۆبکاتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.