رێـناس جـانـۆ ـ ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی عێراق سه‌باره‌ت به پرسی عێراق کێشـە و ئاستەنگـەکانی بەردەم پێکهێنانی حکـوومەتی داهـاتـوو له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان رایگه‌یاند:
ره‌وشی عێراق بۆ چه‌ندین ساڵی رابردوو ده‌گه‌رێته‌وه له رووی خراپی ، ته‌گه‌ره‌و كۆسپ زۆرن ، چاره‌سه‌ركردنیشی ئاسان نییه .
ئه‌و كارانه‌ی كه له هه‌وڵی هاوپه‌یمانی دراوه بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی هه‌وڵه بۆ راسته‌رێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی، به‌داخه‌وه لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه، هه‌وڵه‌كانیان ناراست و دژ به پرۆسه‌ی سیاسییه له عێراق .
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ش نه‌بۆته لاوازكردنی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تیه‌ی كه بوونی هه‌یه .
ئه‌و گرفتانه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت ، چونكه نیازێكی باشیان نییه .
رێـناس جـانـۆ راشیگه‌یاند كه دانیشتنه‌كان له داهاتووش بۆ پرسی سه‌رۆك كۆمار ده‌مێنێته سه‌ر ئه‌و رێنماییانه‌ی كه له حزبه‌كانه‌وه به ئه‌ندامانیان ده‌درێت كه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك به‌شداری بكه‌ن یاخود نا .
سه‌رۆك كۆماری ئێستا ده‌یه‌وێت قازانج له كات وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك ته‌مه‌نی سه‌ر كورسیه‌كه‌ی زیاد بكات .
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدرا له كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆ پاڵاوتن بۆ سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌یه‌كی باشه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تا ئێستا ئاماژه‌یان به‌وه نه‌داوه كه كاندیدیان سه‌رۆك كۆماری ئێستایه.
له‌وانه‌یه له ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش لایه‌ن هه‌بێت له گه‌ڵ كاندیدكردنی سه‌رۆك كۆماری ئێستا نه‌بێت .
رێـناس جـانـۆ ئاماژه‌ی دا كه پارتی شانازی به هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی ده‌كات و به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناكۆكی ناو عێراق نییه و دژی هیچ لایه‌نێكیش نییه .
هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی دادگای فیدراڵی زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ئالۆزی كردنی كێشه و گرفته‌كانی ناو عێراق ، بردنی ده‌ست بۆ دادگا ، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ناكرێت ده‌ست بۆ پرسی سیاسی ببات ، به‌ڵكو پێویسته ده‌سه‌ڵاتی خۆی وه‌ك خۆی به‌كار بێنێت له رووی دادوه‌ری
سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت و گاز له عێراق رێـناس جـانـۆ گوتی : تا ئێستا كه‌س نازانێت كۆمپانیای سۆمۆ چیه ؟
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هاووڵاتی ئاساییه مافیان هه‌بێت ، ماف سروشتییه ، به هه‌موو یاساكان ، ئه‌ركی حكوومه‌تیشه ئه‌و مافانه دابین بكات
به‌ڵام یه‌ك شت هه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین به‌راوردی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و فیدرالی بكه‌ین ، له هه‌موو روێكه‌وه .
رێـناس جـانـۆ جه‌ختی كرده‌وه كه خه‌ڵكی پارتی له هه‌موو ئاسته‌كان خۆیان به به‌رپرس ده‌زانن به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌كه‌یان.
سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆك كۆمار رێـناس جـانـۆ ته‌ئكیدی كرده‌وه كه كاندیدی پارتی زۆر سیفه‌تی هه‌ره باشی تیایه كه شانسی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.