Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 09:31

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پیرۆزبایی له‌ پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان برووسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان كرد به ‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می پارته‌كه‌یان.

له‌ برووسكه‌كه‌دا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود كرد به‌بۆنه‌ی‌ هەڵبژاردنەوەیان وەك سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و هیوای سەركەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازیدا رۆڵی کاریگەر و بەرچاوی بینیوە، هیواشی خواست بڕیار و راسپاردە و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەکەیان خزمەتی زیاتری گەشەسەندنی پارتەکە بکات لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان.

ده‌قی برووسكه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بەڕێز/ کاک محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان

بەبۆنەی بەستن و بە سەرکەوتوویی کۆتاییھاتنی حەوتەمین  كۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و سەركردایەتی و تەواوی كادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوای سەركەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازیماندا رۆڵی کاریگەر و بەرچاوی بینیوە، هیوادارین بڕیار و راسپاردە و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەکەتان خزمەتی زیاتری گەشەسەندنی پارتەکەتان بکات لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان بە ئاراستەی تێکۆشانی زیاتر بۆ خزمەتی ئامانجە ھاوبەشەکانمان و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ئومێدەوارین پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە خەبات و تێکۆشانی لەپێناو بەدیهێنانی تەواوی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانمان بەردەوام و سەرکەوتوو بێت...

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

6ـی ئاداری 2022

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.