یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد كه گرێبه‌ستێكیان له‌لایه‌ن كۆمپانیای (نایك)ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه پێگه‌یشتووه.
ئه‌حمه‌د مووسه‌وی گوته‌بێژی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگه‌یاند: یه‌كێتییه‌كه‌مان گرێبه‌ستێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن كۆمپانیای نایك پێگه‌یشتووه بۆ دروستكردن و ئاماده‌كردنی درێسی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق.
ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئێستا لێكۆڵینه‌وه له گرێبه‌سته‌كه ده‌كات، ئه‌گه‌ریش ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا ئه‌وا كۆمپانیای نایك درێسی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دروست ده‌كات.
جێی باسه كۆمپانیای (نایك)ی ئه‌مه‌ریكی یه‌كێكه له كۆمپانیا جیهانییه‌كان بۆ دابینكردنی كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی و ئێستا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ندان یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ دروستكردن و ئاماده‌كردنی درێس و كه‌لوپه‌لی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.