په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به فه‌رمی ده‌رگه‌ی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری كرده‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به فه‌رمی بڕیاردرا به كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
ڕاشیگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی خۆكاندیدكردنه‌كه ته‌نیا بۆ یه‌كه‌جاره و دووباره نوێ ناكرێته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاشكرای كرد: كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێویستە کاندیکراو بۆ پۆستی سەرکۆمار عێراق ئەم مەرجانەی تێدابێت؛ لە عێراق لە دایک بووبێت و دایک و باوکی عێراقی بن، لێھاتوویی تەواوی ھەبێت و تەمەنی 40 ساڵی تەواو کردبێت، ناوبانگێکی باش و شارەزایی سیاسیی ھەبێت و بە پاکێتی و سەرڕاستی و دادوەریی و دڵسۆزیی بۆ نیشتمان ناسراو بێت و حوکم نەدرابێت بە تاوانێک کە لەکەداری بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.