پۆلیسی ههولێر دهستگیر كردنی 2 كهسی راگهیاند بهتۆمهتی تهقهكردن.
دهقی راگهیاندراوی پۆلیسی ههولێر:
بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، کاتژمێر (1ی شەو)ی رابردوو، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (م. ا. ن) و (م. ی. خ) بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر کرد، کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW)یان لابوو و دەستی بەسەردا گیرا.
تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر 44.8 گرام کریستاڵ، 82.6 گرام حەشیش، 73.255 گرام جامایکا، کلاشنکۆفێک و مەخزەنێکی بەتاڵ و 33 فیشەکی زیندوو، دەمانچەیەکی جۆری تورکی لەگەڵ 17 فیشەکی زیندوو، 3 دانە پایپی بەکارھێنانی کریستاڵ، 2 چەقۆ، 80 دەنکە حەبی ترامادۆڵ، 3 بتڵ خواردنەوەی کحولی لەگەڵ تەرازووی کێشانی ماددەی ھۆشبەردا گیرا، کە ئۆتۆمبێلەکە و کەلوپەلەکان و هەردوو تۆمەتبارەکەش بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.