مه‌سرور بارزانی، پیرۆزبایی له محەمەدی حاجی مەحموود ده‌كات، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان به سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6 ى 3 ى 2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، پیرۆزبایی له محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال کرد، بۆ هەڵبژاردنەوەی به سەرۆک و سەرکەوتنی کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
سەرۆکی حکوومەت، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن لە پێناو ئەوەی هەموو لایەنەکان بتوانن زیاتر خزمەتی گەل و وڵات بکەن.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، سوپاسی سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستانی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییەکەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.