Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 10:14

گۆڤارێکی ئەمریکی: سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنی رووسیا دەتوانن تانک و تۆپهاوێژ و درۆنەکان پەک بخەن

کوردستان TV
100%


سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنی رووسیا مەترسی لەسەر ئەو سوپایانە دروست دەکەن کە ناوازەن بە ئاستێکی بەرز لە تەکنەلۆجیا، دەکرێت دوای ملکەچکردنیان دەستبەجێ تانک و تۆپهاوێژ و درۆنە تەیارکراوەکان بە ئامێرە ئەلیکترۆنییە جیاوازەکان پەک بخەن.
گۆڤاری "Popular Science"ی ئەمریکی رایگەیاند، هەردوو سیستەمی "کراسووخا- 2" و "کراسووخا- 4" کاریگەرترین سیستەمەکانی جەنگی ئەلیکترۆنی رووسیان و، لەسەر بارهەڵگرە سەربازییەکان دانراون بۆ دروستکردنی پارازێت لەسەر ئاماژە رادارییەکان لە رێگەی رەوانەکردنی شەپۆلی بەهێز کە دەبنە هۆی لەکارخستنی رادارەکانی دوژمن لە کارکردن، سیستەمی "کراسووخا- 4" دەتوانێت رێگە بگرێت لە درۆنەکان بۆ وەرگرتنی ئاماژەی "جی پی ئێس" بۆ جووڵەی بۆشاییگەری و کارایی هەندێ لە سیستەمە ئاراستەکراوە نوێیەکان سنووردار دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.