Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 09:33

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕیارێکی نوێی دەرکرد

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان رێنمایی نوێی دەرکردووە بۆ ڕێگریکردن لە پیسبوونی ژینگە و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانیش بڕیاری داوە سەرجەم پاڵاوگەکان مۆڵەتەکانیان نوێ بکەنەوە بەو مەرجەی پێویستە ئەو رێنمایانەی دەستەی ژینگە جێبەجێ بکەن.

ئازاد نووری عەوڵا،بەڕێوەبەری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پاڵاوگەکان لە ھەرێمی کوردستان ئەوانەی یاسایی و ئەوانەی نایاسایین و پۆڵینکردنیان، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان داوای کردووە و بڕیارێکی نوێشی دەرکردووە، کە پێویستە بە زووترین کات سەرجەم پاڵاوگەکان مۆڵەتی خۆیان نوێ بکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش مەرجی قورسیان بۆ دانراوە و ڕەنگە ھەمووان نەتوانن مەرجەکان جێبەجێ بکات، چونکە پێویستە بە جۆرێک کار بکەن کە بەشێوەیەکی زانستی بێت و ھیچ کاریگەری خراپیان بەسەر ژینگەوە نەبێت و ھەموو مەرجە تەندروستی و ژینگەییەکانیان تێدابێت.

بەڕێوەبەری ھونەری دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: لە ماوەی ڕابردوو ھەڵمەتێکمان دەست پێکرد بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان و 28 پاڵاوگەمان داخستن، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێی باش بوو لەو ڕێگەیەوە کێشەی پاڵاوگەکان چارەسەر بکات، چونکە جگە لە ئەوان ئێمەش کۆمەڵێک رێنمایی نوێمان لە ڕووی ژینگەیەوە دەرکردووە و لە ڕۆژنامەی وەقائیعیش بڵاو کراوەتەوە، لەوانە پێویستە بە ھیچ شێوەیەک ھیچ کاریگەری خراپیان لەسەر ھەوا پیس بوون نەبێت و ئامێری ڕێگریکردن لە پیسبوونی ھەوا دانێن بەپێی ستاندارتی نێودەوڵەتی، بۆیە گرنگترین رێنمایی ئەوەیە نابێت ئەو پاڵاوگانە کاریگەریان لەسەر پیسبوونی ژینگە ھەبێت، چونکە تا ڕای ئێمە وەرنەگرن مۆڵەتیان بۆ نوێ ناکرێتەوە و ئێمەش تاوەکو ڕێنمایەکان جێبەجێ نەکەن ڕێگەیان پێ نادەین، بۆیە رێنمایەکانی ئێمە لە بارەی ژینگە 33 لاپەرە دەبێت.

ئازاد نوری ڕوونیشی کردەوەته‌وه‌: رێنماییەکانی ئێمە لە بارەی چۆنیەتی کارکردن و پێوەرەکانی کارکردن کێن و ئەوانەی ڕێگەپێدراوە کار بکەن و کوالێتی ھەوا و فیلتەرەکانی ھەوا و سنووری رێپێدراو و ماددە ھەڵواسراوەکان کە خاڵی زۆر گرنگ و باش لەخۆ دەگرێت و ئەگەر لە ھەموو ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت کە وا کاری بۆ دەکەین ژینگەیەکی خاوێن و کەش و ھەوایەکی تەندروستمان دەبێت، بۆیە ھەموو خاڵەکان لە رێنمایەکان ھەیە بە جۆرێک پێویستە کارکردنیان ھیچ کاریگەری خراپی لەسەر ژینگەی ھەرێم نەبێت و ببێتە ھۆی پیسبوونی و کێشەی تەندروستی دروست بکات، ھەروەھا کارێکی زۆر باشمان کردووە و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانیش بۆ کارکردنی ئەوان کردوویەتیە مەرج تاوەکو مۆڵەتیان نوێ بکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.