Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 09:36

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئامادەکاری دەکەن بۆ دوای کەوتنی کیێڤ

کوردستان TV
100%


لەگەڵ ئەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا لە ئۆکراینا پێ دەنێتە نێو یانزەمین رۆژەوە، رۆژئاوا پێی وایە کە لەکۆتاییدا کیێڤی پایتەخت دەکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی رووسیا.
لە دوایین بەرەوپێشچوونی مەیدانیدا دەستەی ئەرکانی ئۆکراینا رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا بەرەو وێستگەی کانیڤ بۆ وزەی کارەبا لە باشووری کیێڤ دەڕۆن.
هاوکات رۆژنامەی "واشنتن پۆست" رایگەیاند، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئامادەکاری دەکەن بۆ حکوومەتێکی ئۆکراینی لە دەرەوەی ئۆکراینا و، چەک و کەرەستە دەدەن بە ئۆکراینا کە یەکلاکەرەوە دەبن لە شەڕی کۆڵان بە کۆڵان و سەر شەقام.
هەر بە گوێرەی رۆژنامەکە بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاند، ئەگەر کیێڤ بکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی رووسیا ئەوە پۆڵەندا دەبێتە بارەگای کاتی حکوومەتی ئۆکراینا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.