Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 10:22

رووسیا خاپوورکردنی دوو ھەزار و 119 دامەزراوەی سەربازیی ئۆکراینای راگەیاند

کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند کە لە دەستپێکی ھێرشی ھێزەکانیان بۆسەر ئۆکراینا، تا ئێستا دوو ھەزار و 119 دامەزراوەی سەربازیی ئەو وڵاتە خاپوورکراون.


گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە، تا ئێستا دوو ھەزار و 119 دامەزراوەی سەربازیی ئۆکراینا لەلایەن ھێزەکانی رووسیاوە خاپووکراون لەوانە 74 ناوەندی فەرماندەیی، 108 سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی (S -300)، "BUK-M-1" و "Osa"، ھەروەھا 68 سیستەمی رادار.

راشیگەیاندووە کە تا ئێستا 90 فڕۆکەی جەنگی، 748 تانک و زرێپۆش و 59 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینا تێکشکێندراون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.