Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 09:13

ئۆکراینا: زیاتر لە 11 هەزار سەربازی رووسیا لە جەنگدا کوژراون

کوردستان TV
100%


سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا  كوژرانی زیاتر لە 11 هەزار سەربازی رووسیای راگه‌یاند..

لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرایناوە بڵاوکراوەتەوە، زانیاری لەبارەی زیانەکانی مۆسکۆ لە 24ی شوبات تا 6ی ئادار، لە جەنگی ئۆکراینا-رووسیا نوێ کراوەتەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، زیاتر لە 11 هەزار سەربازی رووسیا کوژراون، هەروەها 44 فڕۆکە، 48 هێلیکۆپتەر، 285 تانک،985 زرێپۆش، 109 تۆپهاوێژ ، 447 ئۆتۆمبێل، 60 ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سووتەمەنی و چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکشكێنراون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.