له خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی میلواكی باكس پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به سهدوههژده خاڵ به‌رامبه‌ر به سهدوازده خاڵ له تیپی شیكاگۆ بۆڵزی میوانداری برده‌وه.
یاریزانانی میلواكی ئاستێكی به‌رزیان له یاریه‌كه پێشكه‌شكرد به تایبه‌تی له ماوه‌ی چواره‌م، تا له كۆتاییدا، به جیاوازی شه‌ش خاڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌مه‌ش سێیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك و سیی و نۆیه‌مین سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی، یاریزانی یۆنانی، یانیس ئهنتێتۆ كۆنمپۆ ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی میلواكی بینی و سیی و چوار خاڵی له یاریه‌كه تۆماركرد، گراو هۆلیدای هاوكاره‌كه‌شی بیستوشه‌ش خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه یاریزان زاك لایڤین سیی خاڵی بۆ شیكاگۆ بۆڵز تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌شی چواره‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و بیستوپێنجهمین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دۆڕاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.