Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 08:54

سلێمانی.. زیاتر لە 363 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامێكی 30مەتری خەرج كرا

کوردستان TV
100%


تیمەكانی شارەوانی لە شاری سلێمانی پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 30مەتری لە سنووری گەڕەكی كەڵەكن و هەواری شار جێبەجێ دەكەن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بریاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 363 ملیۆن دینار بە مەبەستی تەواوكردنی پرۆژەكە.
لەسەر داهاتی شارەوانی و بە گوێرەی پلانی 2022، گوژمەی نزیكەی 364 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی بەشێك لە شەقامی 30مەتری نێوان گەڕەكی جیاكراوەی 119 و 124ی كەڵەكن و شەقامی سەرەكی هەواری شار بۆ كاری بڕین و پڕكردنەوە و دروستكردنی ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردن لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.