Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 08:22

لیزا کاکەیی: لەو نزیكانه‌ مووچە بەبێ لێبڕین دابەش ده‌کرێت

کوردستان TV
100%


 ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، ڕەتیکردەوە مووچە بە لێبڕینەوە دابەش بکرێت و دەڵێ، لە چەند رۆژی داھاتوو مووچە وەک خۆی بەسەر فەرمانبەر دابەش دەکرێت.

لیزا کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئەو زانیاریانەی باس لە لێبڕینی مووچە دەکەن ڕاست نین و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ ئەوەی مووچە بە لێبڕینەوە دابەش بکرێت، لەبەر ئەوەش ھاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە لەوەی مووچە وەک خۆی دابەش دەکرێت و لێبڕین لە ئارادا نییە، لەچەند ڕۆژی نزیکیش دەست بە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.

کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئێمە نزیک دەبینەوە لە پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و بڕیاری ھەڵبژاردنی کوردستان دراوە، لەبەر ئەوەیش بڵاوکردنەوەی ئەو پڕوپاگه‌ندانەی باس لە لێبڕینی مووچە دەکەن ھەوڵێکە بۆ بانگەشە و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست لەسەر حکوومەت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.