Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 08:14

هه‌ولێر .. له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

 ڕووداوێكی هاتووچۆ گیان له‌ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، كاتژمێر 8:45 ى به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6 ى 3 ى 2022،  لەسەر ڕێگای (هەولێر .پیرمام) لەنزیک  چوارریانی  بەستۆرە، پێکدادانێک ڕوویدا لەنێوان جێبێکی تایبەت و ماتۆرسکیلێک.
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەئەنجامی ڕووداوەکەدا شۆفێری ماتۆرسکیله‌كه‌ گیانی لەدەستدا، کەهەر خۆشی لایەنی خەتاباری ڕوداوەکە بوو، چونکە وویستبوی لەشوێنێک پێچبکاتەوە بۆ ڕۆیشتن بەرەو هەولێر ، کەلەو شوێنە پێچکردنەوە تەنها بەئاراستەی چوونە بەرەو پیرمام.
راشگه‌یاندراوه‌، ئەوەی بارەکەشی مەترسیدارتر کرد، هاتنی یەکسەری و بێ سەیرکردنی ئاوێنە بوو بۆ ناو شەقامی سەرەکی کەئۆتۆمبێلەکان تیایدا بەخێرایی بەرەو پیرمام دەڕۆن، بۆیە هەر لەگەل دەستپێکی مانۆڕەکە کەوتبووە سەر ڕێڕەوی جێب کە بەرەو پیرمام دەڕۆیشت  ئەویش خۆی پیاکێشابوو.
 هاتووچۆی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌، سەرپێچیەکان مەترسیدارن بالێیان دوور بکەوینەوە بۆئەوەی سەلامەت بین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.