Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 08:22

ئەمریکا و پۆڵەندا کار دەکەن بۆ دابینکردنی فڕۆکەی جەنگیی سەردەمی سۆڤیەت بۆ ئۆکراینا

کوردستان TV
100%

 لە ئەگەری رێککەوتندا، ئەمریکا ژمارەیەکی دیاریکراو لە فڕۆکەی جەنگی F-16 دەداتە پۆڵەندا، لە بەرامبەریشدا وارشۆ فڕۆکەی جەنگی سەردەمی سۆڤیەت بۆ کیێڤ دابین دەکات.

بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەمریکا لەگەڵ حکوومەتی وارشۆ گفتوگۆی کردووە لەبارەی دابینکردنی فڕۆکەی جەنگیی سەردەمی سۆڤیەت بۆ ئۆکراینا لە بەرامبەر دابینکردنی فڕۆکەی جەنگی F-16 بۆ پۆڵەندا.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی (WSJ)، بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەو وڵاتە، لە هەواڵێکیدا باسی لەوە کردووە کە، ئیدارەی ئەمریکا سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ پۆڵەندا لەبارەی دابینکردنی فڕۆکەی جەنگی بۆ ئۆکراینا.

دوێنێ شەممە، سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلادیمێر زێلێنسکی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە رایگەیاند: بەپەلە پێویستمان بە فڕۆکەی جەنگی هەیە، لە بەرامبەردا ئیدارەی ئەمریکا کەوتە خۆی.

بەرپرسانی کۆشکی سپی بابەتەکەیان بۆ رۆژنامەنی وۆڵ ستریت جۆرناڵ هەڵسەنگاند و، ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەمریکا ژمارەیەکی دیاریکراو لە فڕۆکەی جەنگی F-16 دەداتە پۆڵەندا، لە بەرامبەریشدا وارشۆ فڕۆکەی جەنگیی سەردەمی سۆڤیەت بۆ کیێڤ دابین دەکات.

بەرپرسەکان باس لەوە دەکەن کە هێشتا کار دەکرێت لەسەر وردەکاری چۆنیەتی رێککەوتنەکە و گەیاندنیان بە ئۆکراینا. ئەگەر رێککەتنەکە بکرێت پێویستی بە رەزامەندی کۆنگرێس دەبێت و، کۆنگرێسیش ئامادەی نیشاندانی رەزامەندییە بۆ رێککەوتنێکی لەو شێوەیە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.