مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەچەكی جۆری دەمانچە هێرشیكردبووە سەر براكەی و تەقەی لێكردبوو .
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی کوردسات ئاگاداركرایەوە لەبونی ڕوداوێكی تەقەكردن، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دوای لێكۆڵینەوە زانرا كە تۆمەتبارێك بەچەكی جۆری دەمانچە تەقەی لەبراكەی كردووەو برینداری كردووەو دواتر هەڵاتووە.
ئاماژه بهوهشكراوه، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای ئاشكرابوونی شوێنی تۆمەتبار، توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر دا تۆمەتبارەكە لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێک و چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه، لەئێستادا تۆمەتبار (ن ، ع ، ع ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەکانی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا، هەروەھا بەتۆمەتی هەڕەشكردن و ئازاردانی دایكی و خوشكێكی و زاوایەكی سكاڵای لەسەر تۆماركراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.