Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 08:44

چین داوایەک ئاراستەی ڕووسیا و ئۆکراینا دەکات

کوردستان TV
100%


وەزیری ده‌ره‌وه‌ی چین ئەمڕۆ شەممە لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی داوایەکی ئاراستەی مۆسکۆ و کیێڤ کرد.

وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لەڕێی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد، لە پەیوەندییەکەدا داوای دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینای کرد، ڕاشیگەیاند "هیوادارین بە زووترین کات شەڕەکە بوەستێت بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی قەیرانێکی گەورەی مرۆیی."

وانگ یی دانی بەوەدا نا کە دانوستانەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ ئاسان نابێت، لەگەڵ ئەوەشدا جەختی لەسەر دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان هەردوو وڵات بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکانیان کردەوە.

هاوکات بلینکن ئاماژەی بەوەدا کە جیهان لە ڕەتکردنەوەی وەستاندنی "دەستدرێژییەکان" لەلایەن ڕووسیاوە باجێکی قورس دەدات.

ئەمە یەکەم پەیوەندییە لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەو دوو وڵاتە لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ڕووسیا  و ئۆکراینا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.