Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 08:11

کاتی بەڕێوەچوونی خولی سێیەمی گفتوگۆکانی ڕووسیا و ئۆکراینا دیاری کرا

کوردستان TV
100%

ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری ئۆکراینا ئەمڕۆ شەممە کاتی بەڕێوەچوونی خولی سیێیەمی گفتوگۆکانی نێوان کیێڤ و مۆسکۆی بڵاوکردەوە.

دەیڤید ئەرکامیا ئەندامی شاندی دانوستانکاری ئۆکراینا لە فەیسبووکەکەی خۆی ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو خولی سێیەمی گفتوگۆکانی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت.

ڕووسیا و ئۆکراینا لە خولی دووەمی گفتوگۆکانی نێوانیان ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ هاووڵاتییانی مەدەنی.

پێشتر میخایلۆ پۆدۆلایک ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەری ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتی لەنێوان هەردوو وڵات هەیە.

هەروەها لیۆنید سلۆتسکی سەرۆکی لێژنەی نێودەوڵەتی لە ئەنجوومەنی دۆما (پەرلەمان)ی ڕووسیا گوتی: لە بەرزترین ئاستدا و بەمزووانە ئەگەری چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی کێشەکان هەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.