Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 08:22

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ پووتین کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ شەممە لە مۆسکۆ لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا کۆبووەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا.

گوتەبێژی نەفتالی بێنیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا لە کۆشکی کریملین کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.

ئەو گوتەبێژە لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوو سەرۆک هیچ وردەکارییەکی ئاشکرا نەکرد، تەنها ئاماژەی بەوەدا کە کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا.

هەروەها ڕایگەیاند: لەدوای کۆبوونەوەکەی لە کریملین، لەگەڵ زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرایناش کۆبووەتەوە. 

نەفتالی بێنیت دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پووتین و زێلێنسکی، گوتەبێژەکەی ئاماژەی بەوەشدا کە ئێستا لە ڕێگەدایە بۆ بەرلین، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا .

سەردانەکەی بێنت یەکەم سەردانی سەرۆکی وڵاتێکی بیانییە بۆ ڕووسیا، دوای هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە 24ـی شوبات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.