سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە پەیامێکی بەبۆنەی 31 ساڵەی ڕاپەڕین بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆڵەکانی عێراق ئەمڕۆ لە سایەی ئەو ئازادییەدا دەژین کە دەستوور دەستەبەری کردووە.
مستەفا کازمی لە تویتێکدا نووسیویەتی "31 ساڵ تێپەڕی بەسەر ڕاپەڕینی شەعبان/ئازار، ئەو ڕۆژەی ئازادیخوازان دژی ڕژێمی دیکتاتۆری کۆمەڵکوژ ڕاپەڕین."
هەروەها نووسیویەتی "ڕۆڵەکانی عێراق ئەمڕۆ لە سایەی ئەو ئازادییەدا دەژین کە دەستوور دەستەبەری کردووە و بەسەر تیرۆریشدا سەرکەوتن."
کازمی هەر لە تویتەکەدا ئاماژەی بەوەشدا "ڕۆڵەکانی عێراق هەروەها سەلماندیان بۆ جیهان کە بەرگریکاری بەهاکانن بەهەر نرخێک بێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.