Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 08:32

ئەردۆغان داوا لە پووتین دەکات دەستەبەجێ شەڕ ڕابگرێت

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، سەرۆکی وڵاتەکەی لە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی داوا دەکات دەستبەجێ شەڕ ڕابگرێت.

ئیبراهیم کاڵن لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند: بڕیارە سبەی یەکشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا و ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا لە ڕێی تەلەفۆنەوە قسە بکەن.

ڕاشیگەیاند: لە پەیوەندییەکەدا ئەردۆغان داوا لە پووتین دەکات دەستبەجێ کۆتایی بەم شەڕە بهێنێت، دەرفەتێک بڕەخسێنێت بۆ ئاگربەست و دانوستان.

ئاماژەی بەوەشدا کە سەرۆکی تورکیا مەبەستییەتی "گفتوگۆی ئاستی سەرکردەکان لەنێوان ڕووسیا-ئۆکراینا لە تورکیا بەڕێوەبچێت."

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.