Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 08:51

پووتین لەبارەی دروستکردنی ناوچەی دژە فڕین لە ئۆکراینا هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، هەر وڵاتێک بەدوای دروستکردنی ناوچەی دژە فڕین بێت لە ئۆکراینا، مۆسکۆ بە بەشێک لەو ململانێیە هەژماری دەکات.

ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا لە دیدارێکدا لەگەڵ کارمەندانی هێڵی ئاسمانی وڵاتەکەی (ئەیرۆفلۆت) ڕایگەیاند: هەر وڵاتێک بەدوای دروستکردنی ناوچەیەکی دژە فڕین بێت لە ئۆکراینا بە لایەنگری لە ململانێکان هەژمار دەکرێت.

پووتین جەختیشی کردەوە "هەر جووڵەیەک بەو ئاراستەیەدا بکرێت، ئەوا بە تێوەگلان لە ململانێیەکی سەربازی دادەنرێت."

ئەمەش لە کاتێکدایە کە (ئەیرۆفلۆت) ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە 8ـی ئەم مانگەوە ڕادەگرن، بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە بووەتە ڕێگر لە ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکان، بەڵام "گەشتە ناوخۆییەکان لە نێوان ڕووسیا  و بێلاڕووسیا بەردەوام دەبێت."

جێی باسە سکرتێری گشتیی ناتۆ دوێنێ هەینی ڕەتی کردەوە کە ناوچەی دژە فڕین لە ئۆکراینا، بەهۆی ئەوەی ململانێکان ئاڵۆزتر دەکات. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.