Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 08:53

سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پێنجوێنی سەر بەبەشی  پۆلیسی پێنجوێن سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەستابوون بەدزینی كەل و پەل و بۆری ئاوی كشتوكاڵی .
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لەبنكەی پۆلیسی پێنجوێن تۆماركرد كەوا كەل و پەل و بۆری ئاوی كشتوكاڵییان لێدزراوە ، پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر تۆمەتباران توانرا سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێك و ژمارەیەكی زۆر بۆری كشتوكاڵی كە بەتۆمەتباران بووە .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لەئێستادا هەرسێ‌ تۆمەتبار (ب ، ر ، ف تەمەن 23 ساڵ ) ، ( ف ، ج ، ع تەمەن 24 ساڵ ) ، ( ش ، أ ، ع تەمەن 22 ساڵ ) كە پێشینەی تاوانی دزییان هەیە بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.