Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 08:56

ئۆکراینا: زیاتر لە 10 هەزار سەربازی رووسیا لە جەنگدا کوژراون

کوردستان TV
100%


سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا رایگەیاند کە ژمارەی ئەو سەربازە رووسیانەی لە جەنگدا کوژراون،10 هەزاری تێپەڕاندووە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرایناوە بڵاوکراوەتەوە، زانیاری لەبارەی زیانەکانی مۆسکۆ لە جەنگی ئۆکراینا-رووسیا نوێ کراوەتەوە کە لە 24ی شوباتەوە درێژەی هەیە.

بەپێی ئەوەش، زیاتر لە 10 هەزار سەربازی رووسیا کوژراون، هەروەها 39 فڕۆکە، 40 هێلیکۆپتەر، 269 تانک، 945 زرێپۆش،105 تۆپهاوێژ ، 409 ئۆتۆمبێل، 60 ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سووتەمەنی و سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکشكینراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.