Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 09:16

وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی پۆستی سەرکۆماری عێراق راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمرۆ شەممە 5ى 3 ى 2022، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، بڕیاری دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرکۆمار پەسەند کرد، رایگەیاند کە سبەی یەکشەممە تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی پۆستی سەرکۆمار دەست پێ دەکات.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە سبەی یەکشەممە، تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی پۆستی سەرکۆمار دەست پێ دەکات.

لەمبارەیەوە فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ھاتووە، پشت بەستن بە رێساکانی یاسای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار ژمارە ھەشت بۆساڵی 2012، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ژمارە سێی ئاسایی خۆیدا لە پێنجی ئەم مانگە، رەزامەندی نیشان دا لە دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار، ئەوا ئەنجوومەنی نوێنەران کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار رادەگەیەنێت.

ئاماژە بەوەیش دراوە، بەپێی ماددەی یەک لە یاسای ھەڵبژاردنی سەرکۆماردا، ئەو کەسانەی کە مەرجەکانی خۆکاندیدکردنیان بۆ پۆستی سەرکۆماری تیادایە، سبەی یەکشەممە سیڤی خۆیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن کە تا سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت ئەمرۆ شەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، بڕیاری دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرکۆمار پەسەند کرد.

پەسەندکردنی بڕیارەکەیش دوای ئەوە دێت رۆژی یەکی ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار بۆ جاری دووەم لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە رەت کردەوە، ھەروەھا دادگا بڕیاری ئەوەی دا کە دەتواندرێت دووبارە دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار بکرێتەوە، بەڵام بە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران نەک سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن.

پێویستە کاندیکراو بۆ پۆستی سەرکۆمار عێراق ئەم مەرجانەی تێدابێت؛ لە عێراق لە دایک بووبێت و دایک و باوکی عێراقی بن، لێھاتوویی تەواوی ھەبێت و تەمەنی 40 ساڵی تەواو کردبێت، ناوبانگێکی باش و شارەزایی سیاسیی ھەبێت و بە پاکێتی و سەرڕاستی و دادوەریی و دڵسۆزیی بۆ نیشتمان ناسراو بێت و حوکم نەدرابێت بە تاوانێک کە لەکەداری بکات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.