كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی ئابووری ههرێمی كوردستان سهبارهت بهدۆخی دارایی و مووچه بهكۆتا هات.
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهههژماری تایبهت بهخۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتی فهیس بووك بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ شەممە 5ی ئاداری 2022 سەرپەرشتی کۆبوونەوەیی ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستانمان کرد .
سهرۆكی حكوومهت راشیدهگهێنێت: لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، گفتوگۆ دەربارەی ڕاپۆرتی لیژنەی سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی ڕێکخستنەوەی باج و رسومات لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا وپارێزگاکان كرا، ئەم لیژنەیە پێشتر لە لایەن ئەنجومەنی ئابوورییەوە پێکهێنرا بە مەبەستی ڕێکخستنەوەو پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو ڕسومات و کرێ خزمەتگوزاریانەی کە دامودەزگاکانی حکومەت کۆیان دەکەنەوە، لە پێناوی ئەوەی جارێکی تر ئەو داهاتانە بخرێنەوە خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
مهسرور بارزانی دهشڵێت: پوختەی ڕاپۆرتەکە خرایەڕوو کە چەندین پێشنیاری پێویستی بۆ دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەخۆگرتبوو لە پێناوی ڕێکخستنەوەی ئەو رسومات و کرێی خزمەتگوزارییانەی وەردەگیرێن لە ھاووڵاتییان، بەجۆرێک ڕەچاوی بارودۆخی بژێویی وئابووری هاووڵاتی سودمەند لە خزمەتگوزاریی بکرێت، سەرەڕای برەودان بە گەشەکردنی بازرگانی و ئابووری. لە گرنگترین پێشنیارەکانیش کە لە ڕاپۆرتەکدا هاتبوو، پێداچوونەوە بە یاسا وڕێنماییە بەرکارەکان و بایەخی برەودان و پێشخستنی سیستمی ئەلکترۆنی تۆماری داهاتەکان و لابردنی ئاستەنگەکانی رووتین وبڵاوکردنەوەی زانیارییەکان لەسەر داهاتی گشتی ناو ئەو سیستمە ئەلکترۆنیە بۆ ڕای گشتی وخستنەڕووی بوارەکانی خەرجکردنیان بوو.
ههروهها سهرۆكی حكوومهت بڵاویشی كردووهتهوه، وێڕای دەستخۆشیکردنمان لە لیژنەکە بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە شێوەیەکی پیشەییانە، جەختمان لە گرنگیی پەرەپێدانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە کاروبارەکانی حکومەت و بەتایبەتی بۆ تۆمارکردنی خەرجی و داهاتەکان کردەوە کە دەبێتە هۆی زیادکردنی شەفافیەت و سنووردانان بۆ گەندەڵی و بەهەدەردانی داهاتی گشتی و کەمکردنەوەی رووتین و ئەڵقە زیادەکانی پرۆسەی ڕاییکردنی مامەڵەکانی پەیوەست بە کۆکردنەوەی داهاتی گشتی.
مهسرور بارزانی دهشڵێت: دوای گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیارەکان، ئەنجومەنی ئابووری پێشنیارەکانی پەسەندکرد و بڕیارماندا بە جێبەجێکردنیان لە چوارچێوەی پلانێکی تۆكمە، بە جۆرێک لایەنی بەرپرسیار وپرۆسەی جێبەجێکردن و ماوەی پێویست بۆ هەر پێشنیارێک، دیاری بکرێت.
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژهی بهوهشكردووه، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆمان دەربارەی دۆخی ئابووری و دارایی كرد و جەختمان لە پێویستیی ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆیی و نانەوتییەکان كرد ، لە هەمانکاتدا هەوڵەکانیش بەردەوامە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و حکومەتی هەرێم درێغی ناکات لە هەوڵدانی جدی بۆ دابینکردنی بودجەی هەرێم ومووچەی مووچەخۆران. هەروەها ئەنجومەنی ئابووری، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد، ئامادەکاری پێویست بکات بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.