Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 09:17

تۆڕێكی سێ كه‌سی به‌ 4 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%


بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان له‌ دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران ده‌ستگیر كردنی 3 تۆمه‌تبار به‌ چوار كیلۆگرامی تلیاكه‌وه‌ راگه‌یاند.

ده‌قی راگه‌یاندراو: 

لەبەردەوامی هەوڵەکان بۆ بنبڕکردن و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و رێگری کردن لە بە قاچاخ هاتنی کەرەستەی قەدەغەکراو.
ڕێکەوتی (2022/3/2) لە لایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران لە کاتی پشکنیندا لە چالاکییەکی بێ وێنە دا توانرا  دەست بەسەر بڕی (٤) چوار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (تلیاک) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ۳ ) سێ تۆمەتبار.
هەروەها لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەەكان لەدوای گومان كردن لەپۆستێك توانرا دەست بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) بگیرێت كەتواندبویانەوە و لەناو چەند لێف و سەرینێك  شاردرابوو و لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێكی ئێرانی كە بەنیازبوو لەڕێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە ڕەوانەی ووڵاتی (ئوستراڵیا ) ی بكات.
لە دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان رێکاری پێویست و یاسایی ئەنجام درا.
بە ناوی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران دەست خۆشی لە بەرپرس و ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەین کە بەردەوام و بە شەو و رۆژ لە ئەرک دان بۆ پاراستنی ئاسایش و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
 کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.