ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در سه‌باره‌ت به‌دۆخی خه‌ڵكی هه‌ژار چه‌ند پێشنیازێك ڕاده‌گه‌ێنێت.
موقته‌دا سەدر ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در لە هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، بەپێی تێگەیشتنی ئەو بانگهێشت كردنی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان بەس نییە و هەژار هێشتا زەرەرمەندە و بەداخەوە نرخەكان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە، ناكرێت بیانوی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا بهێنرێتەوە و پێویستە چارەسەری خێرا دابنرێت.
سەدر راشیگه‌یاندووه، چەند پێشنیارێك دەكات و یەكێك لەوانەش زیاد كردنی ماددەكانی پشكی خۆراكی هاوڵاتیان و گەیاندنی بەوانەی شایستەن، بەتایبەتی هەژارانی گوند و دێهاتەكان، هەروەها چالاككردنی رۆڵی ئاسایشی خۆراك و دیاری كردنی نرخ و سزادانی هەموو ئەوانەی پابەند نابن بە توندترین شێوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بە پشكی خۆراك بەتایبەتی لە مانگی رەمەزاندا پاڵپشتی چینی هەژار بكرێت، وەك پێشتریش وتویانە پێویستە پشكی نەوت بگەیەندرێتە هاوڵاتیان بە سیستمێكی تایبەت و بێ دواخستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.