به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆی زۆری دادگه‌ی ئه‌وروپی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و رێكخراوی دیكه‌ی جیهان، رۆژی 14 ی نیسانی ساڵی رابردوو حكومه‌تی توركیا ئه‌حمه‌د ئالتانی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ئازاد كرد، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی پێنج ساڵی له‌زیندان به‌سه‌ر برد. دوای ده‌رچوونیشی وتی : "پێویسته دادوه‌ره‌كان بوێربن. به‌سه چیتر ترسنۆكی. به‌هۆی ترسه‌وه چیتر ژیانی خه‌ڵكی وێران مه‌كه‌ن". سه‌رۆكی توركیاشی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی ده‌ست له‌دادگه وه‌رده‌دات و بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له‌نه‌یاره سیاسییه‌كان به‌كاریده‌هێنێ. هه‌روه‌ها وتی : "كه حكومه‌ت نووسه‌ر به‌ند ده‌كات ته‌نیا واتای دژایه‌تیكردنی ئازادی گوزارشتكردنی ناگه‌یه‌نێ به‌لكو ئازادی بیركردنه‌وه‌شی".
ئه‌حمه‌د هوسراڤ ئالتان رۆژی 2ی ئازاری ساڵی1950 له خێزانێكی ناودار و رۆشنبیری شاری ئه‌نقه‌ره هاته‌دونیا. چه‌تین ئالتانی باوكی رۆژنامه‌نووسێكی دیار و له‌ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووش ئه‌ندامی په‌رله‌مانی وڵات بوو، له‌سه‌ر حزبی كرێكارانی توركی. محه‌مه‌دی براشی مامۆستای زانكۆ و رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ره. ساڵی 1959 خێزانه‌كه‌یان بۆ شاری ئیسته‌نبول چوون و له‌وێدا نیشته‌جێبوون. ساڵی 1981 ئه‌حمه‌د ئالتان خوێندنی له‌زانكۆی ئه‌و شاره ته‌واوكرد. ساڵی دواتر رۆمانی (Dört Mevsim Sonbahar) ی بڵاوكرده‌وه و به‌هۆیه‌وه خه‌ڵاتی خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی پێبه‌خشرا. ساڵی 1985 رۆمانی (پاشماوه له‌ناو ئاو Sudaki İz) و ساڵی 1991 رۆمانی (مێژووی تایبه‌تی له‌دابڕان Yalnızlığın Özel Tarihi) بڵاوكرده‌وه.
دواتر كه‌وته ناو جیهانی رۆژنامه‌نووسی و ساڵانێكی درێژ له‌ڕۆژنامه ناوداره‌كانی وه‌ك (حورییه‌ت) و (میلییه‌ت) و (رادیكال) ستوونی رۆژانه‌ی نووسی. ساڵی 1995 كتێبی (گۆرانییه‌كانی نیوه‌ی شه‌و Gece Yarısı Şarkıları) ی بڵاوكرده‌وه. هاوكات له‌ڕۆژنامه‌ی میلییه‌ت وتارێكی كاریگه‌ری سه‌باره‌ت به دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد و سته‌مه‌كانی ده‌سه‌ڵات و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی تورك له‌ئاستیاندا خسته‌ڕوو. له‌و وتاره به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندێشه‌ییانه وێنه‌ی وڵاتی توركیای كێشابوو كه تێیدا كورد زۆرینه‌یه و ده‌سه‌ڵاتداره. به‌سه‌ر تورك زاڵ ده‌بن و زمانه‌كه‌یان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن. ناچاریشیان ده‌كه‌ن له‌ناو وڵاته كوردییه‌كه بتوێنه‌وه. ئه‌و وتاره لای ده‌سه‌ڵاتداران و كۆنه‌په‌رستان قبوڵ نه‌كرا. بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئالتان له‌ڕۆژنامه‌ی ناوبراو وه‌ده‌ربنرێت. هه‌روه‌ها فه‌رمانی زیندانی كردنیشی بۆ ماوه‌ی ساڵێك و هه‌شت مانگی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ساڵی دواتر رۆمانی (چیرۆكه مه‌ترسیداره‌كان Tehlikeli Masallar) و ساڵی 1997 كتێبی (باڵنده‌كانی سپێده له‌تاریكایی Karanlıkta Sabah Kuşları) و رۆمانی (هاوشێوه‌ی برینی شمشێر Kılıç Yarası Gibi) ی بڵاوكرده‌وه. به‌وه‌ی دوایی خه‌ڵاتی یانه‌ی یونسی پێبه‌خشرا. ساڵی 2001 رۆمانی (خۆشه‌ویستی له‌ڕۆژه‌كانی یاخیبوون İsyan Günlerinde Aşk) و كتێبی (Kristal Denizaltı) و ساڵی دواتریش رۆمانی (گزی Aldatmak) و ساڵی 2003 كتێبی (Ve Kırar Göğsüne Bastırırken) و ساڵی دواتر رۆمانی (درێژترین شه‌و En Uzun Gece) و كتێبی (شوێن له‌ناخماندا İçimizde Bir Yer) ی بڵاوكرده‌وه.
ساڵی 2007 رۆژنامه‌ی (ته‌ره‌ف)ی دامه‌زراند. ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاراسته‌ی لیبرالییانه و كه‌لتووری گرتبووه‌به‌ر و نه‌یاری ده‌سه‌ڵات بوو. ئه‌حمه‌د ئالتان بووه سه‌رنووسه‌ری و ستوونی سه‌ره‌كیشی تێدا ده‌نووسی كه له‌ناویاندا تیشكی ده‌خسته سه‌ر دۆزه هه‌ستیاره‌كانی مرۆڤ له‌توركیا. یه‌ك له‌و وتارانه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌شی كه ساڵی دواتر نووسی به‌ناونیشانی (براكه‌م) بوو. تێیدا باسی قوربانییه‌كانی ئه‌و ره‌شه‌كوژییه كردبوو كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا دژی هاووڵاته ئه‌رمه‌نییه‌كان ئه‌نجامی دابوو. كه ئه‌و تاوانه تا ئێستاش وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش حكومه‌تی توركیا ئاماده‌نییه دانی پێدابنێت و نكۆڵی له‌ڕاستیشی ده‌كات. به‌داخه‌وه قوربانییه‌كانی ئه‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه گه‌وره‌یه ته‌نیا ئه‌رمه‌نییه‌كان نه‌بوون به‌ڵكو كورده‌كانیشی گرته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌كاتی له‌شكركێشی سووپای رووسی قه‌یسه‌ری بۆ سه‌ر شاره‌كانی كوردستان، له‌هه‌ردوو به‌شی رۆژهه‌ڵات و باشووردا كه سووپا ئه‌رمه‌نییه‌كانی ناو ئه‌و ئۆردووه داگیركه‌ره، له‌كاتی شاڵاوه‌كاندا زۆر به دڕه‌نده‌یی كه‌وته گیانی خه‌ڵكانی سڤیلی كوردی دوور له‌بڕیار و كرداری تاوانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی. به‌هۆی ئه‌و وتاره‌ش پارته راستڕه‌وه‌كانی تورك سكاڵایان له‌دژی ئه‌حمه‌د ئالتان تۆماركرد و به‌گوێره‌ی مادده‌ی 301 ی قانوونی سزاكانی توركیا، تۆمه‌تباریان كرد به (زڕاندنی سومعه‌ی توركیا). له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی وتاره‌كانی له‌رۆژنامه‌ی ناوبراو ساڵی 2009 خه‌ڵاتی ئازادی ده‌ربڕینی لایپزیگ و ساڵی 2011 خه‌ڵاتی هرانت دینكی نێوده‌وڵه‌تی پێبه‌خشرا. ساڵی دواتر ئه‌حمه‌د ئالتان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌و رۆژنامه‌یه راگه‌یاند به‌ڵام له‌ئاست سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ده‌سه‌ڵات بێده‌نگ نه‌بوو. هه‌ر له‌و ماوه‌یه به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌سه‌رۆكی وڵات له‌وتارێكی دیكه‌یدا كه تێیدا باسی له‌قه‌سابخانه‌ی روبوسكی كردبوو، رووبه‌ڕووی داد گه كراوه، به‌ڵام ئه‌و جاره به بژاردنی حه‌وت هه‌زار لیره سزا درا. ساڵی 2013 رۆمانی (كۆتایی یاریه‌كه Son Oyun) ی بڵاوكرده‌وه. هاوكات خه‌ڵاتی كۆمه‌ڵه‌ی بڵاوكراوانی تورك بۆ ئازادی راده‌ربڕین و هزری پێبه‌خشرا. ساڵی 2015 رۆمانی (مردن ساناتره له‌خۆشه‌ویستی Ölmek Kolaydır Sevmekten) و ساڵی دواتر كتێبی (ژیان شایه‌نی ژیانه Bir Hayat Bir Hayata Değer) ی بڵاوكرده‌وه.
دوابه‌دوای كوده‌تای سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی ته‌مموزی ساڵی 2016 حكومه‌تی توركیا هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیری فراوانی گرته‌به‌ر و هه‌زاره‌ها كه‌سی چالاكوانان و رۆشنبیران و نووسه‌ر گرت. هه‌زاران فه‌رمانبه‌رانیش له‌كاره‌كانیان دوورخسته‌وه و چه‌نده‌ها ده‌زگای جۆراوجۆریشی داخست، كه له‌ناویاندا رۆژنامه و ته‌له‌ڤزیۆنیش هه‌بوو، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئاراسته‌كانیان به دڵی ده‌سه‌ڵات نه‌بوو. رۆژی 23ی ئه‌یلولی ئه‌و ساڵه هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د ئالتان و محه‌مه‌دی برای و خاتوو نازلی ئه‌لیجاكی رۆژنامه‌نووس، به‌تۆمه‌تی هاندانی خه‌ڵك بۆ هه‌وڵی كۆدێتاكه گیران. ئه‌و سێیانه وه‌ك ناودارترین نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی نوێی ئه‌وسای ئه‌و وڵاته ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرا. دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د و نازلی ئازاد كران، سزای زیندانی تا هه‌تایه بۆ ئه‌حمه‌د بڕاوه و خرایه زیندانی (سیلیڤر)ی ئیسته‌نبول. ساڵی دواتر كتێبی (ماگنۆلیای كیویYabani Manolyalar )ی بڵاوكرده‌وه. هاوكات خه‌ڵاتی ئایس نور زاراكولوی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی له‌ئیسته‌نبول پێبه‌خشرا.
ساڵی 2019 به‌دۆسییه‌كه‌ی داهاتنه‌وه و پاش ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاساییان له‌سه‌ر ساغنه‌كراوه سزاكه‌یان بۆ ده ساڵ زیندان گۆڕی. له‌زیندان ئه‌حمه‌د ئالتان كتێبی یاده‌وه‌ری (جارێكی دیكه جیهان نابینمه‌وه Dünyayı Bir Daha Görmeyeceğim ) نووسی و ئه‌و كتێبه هه‌ر زوو بۆ زمانه‌كانی جیهان وه‌رگێڕدرا. جگه له‌توركیا له‌زۆر شوێنی دیكه بڵاوكراوه و ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بوو. له‌ڕووی داڕێژتنه‌وه به‌یاده‌وه‌ری ده‌چێت و تێیدا مرۆڤ ده‌رك به‌و هه‌ستانه ده‌كات كه له‌پاش بێبه‌شبوونی بۆی ده‌رده‌كه‌وێ. له‌به‌شێكیدا نووسیویه‌تی (چیتر ناتوانم ئه‌و ژنه ماچ بكه‌م كه خۆشم ده‌وێت. ده‌ست له‌ملی منداڵه‌كانم بكه‌م. سه‌ردانی هاوڕێكانم بكه‌م... چیتر ناتوانم بیر له‌هه‌ڵهاتنی خۆر بكه‌مه‌وه). به‌و به‌رهه‌مه‌شی خه‌ڵاتی (Geschwister scholl) ی پێبه‌خشرا. ساڵی 2021 رۆمانی (جوانی ژیان Hayat Hanım) ی بڵاوكرده‌وه.
ئاكۆ عه‌بدوڵا
ئالتان له نێوان نووسین و زیندان
![](/content/upload/1/root/274653517-1080775319447462-4475899223510577713-n.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.