بە دەنگی 203 په‌رله‌مانتار، دەرگای خۆ كاندید كردن بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق كرایەوە.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5 ى 3 ى 2022، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارەی 3ـی ئاسایی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی خۆی ئه‌نجامدا.
كۆبوونه‌وه‌كه كه تایبه‌ت بوو له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆ كاندید كردن بۆ جاری دووه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار، له‌كۆی 329 په‌رله‌مانتار 265 ئه‌ندام ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوو، به ده‌نگی 203ی به‌ڵێ و 63 ی نه‌خێر، بڕیار درا به کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆککۆماری عێراق.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 1 ى 3 ى 2022، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیارێكى ده‌ركرد رایگه‌یاند: هیچ ماددەیەکی دەستووری و یاسایی نییە دەسەڵات به سەرۆکایەتیی پەرلەمان بدات بۆ دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆ كاندید كردن بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار ، پێویستە بە دەنگی پەرلەمانتاران دەرگای خۆ كاندید كردن بکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.