پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5 ى 3 ى 2022، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ لە سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌بوونى تۆزوخۆڵێكى كه‌م.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبەی یه‌كشه‌ممه 6 ى 3 ى 2022، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له كاته‌كانى شه‌ودا باران ده‌بارێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویشی كردووه‌ته‌وه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مرۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
شه‌ممه 5 ى 3 ى 2022
هه‌ولێر 13 پله، دهۆك 12 پله ، سلێمانی 12 پله ، هه‌ڵه‌بجه 11 پله ، كه‌ركوك 16پله.
یه‌كشه‌ممه 6 ى 3 ى 2022:
هه‌ولێر 15 پله ، دهۆك 13 پله ، سلێمانی 14 پله ، هه‌ڵه‌بجه 14 پله ، كه‌ركوك 17 پله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.