سهرۆك بارزانی، له ساڵیادی راپهڕینی 1991ی خهڵكی ههرێمی كوردستان له پهیامێكدا پیرۆزبایی ئاراستهی كوردستانیان، بهتایبهتی پێشمهرگه قارهمانهكان و بنهماڵهی سهربهرزی شههیدان كرد.
سهرۆك بارزانی، لهبهشێكی پهیامهكهیدا رایدهگهێنێت: ڕاپەڕین یەکێکە لە سەروەری و دەستکەوتە گرانبەهاکانی گەلی کوردستان. خرۆشانی خەڵک دژی دام ودەزگەی ستەمکار و داگیرکەر پەیامێکی زۆر ڕوون بوو کە سەرباری بوونی زوڵم و تۆقاندن، ویستی ئازادیخوازی و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمکاری هەمیشە لە ناخی مرۆڤی کورددا هەبووه و دەشمێنێ. شانازییەکی تری ڕاپەڕین یەکڕیزیی گەل و پێشمەرگە و لایەنە سیاسییەکان و پلان و دووربینیی سەرکردایەتیی سیاسیی کورد بوو. ئەم یەکڕیزییە بووە فاکتەرێکی بەهێز کە لە سەردەمێکی ئاڵۆز و تاریکدا سەركەوتن و ئازادی مسۆگەر بکرێت.
دهقی پهیامی سهرۆك بارزانی:
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی ڕاپەڕین
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی سی و یەكەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و تاك تاكی هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
ڕاپەڕین یەکێکە لە سەروەری و دەستکەوتە گرانبەهاکانی گەلی کوردستان. خرۆشانی خەڵک دژی دام ودەزگەی ستەمکار و داگیرکەر پەیامێکی زۆر ڕوون بوو کە سەرباری بوونی زوڵم و تۆقاندن، ویستی ئازادیخوازی و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمکاری هەمیشە لە ناخی مرۆڤی کورددا هەبووه و دەشمێنێ. شانازییەکی تری ڕاپەڕین یەکڕیزیی گەل و پێشمەرگە و لایەنە سیاسییەکان و پلان و دووربینیی سەرکردایەتیی سیاسیی کورد بوو. ئەم یەکڕیزییە بووە فاکتەرێکی بەهێز کە لە سەردەمێکی ئاڵۆز و تاریکدا سەركەوتن و ئازادی مسۆگەر بکرێت.
ڕاپەڕین بۆ گەلی کورد دەرفەت بوو بۆ ئەوەی جیهان لە ئێش و ئازاری گەلی کوردستان بەئاگا بێتەوە و، بۆ پاراستنی گەلی کوردستان هەنگاوی کردەیی بنێت. هەروەها دەرفەتێکی بێوێنە بوو بۆ پشتبەستن بە تواناكانی گەلی كوردستان و، وەرگرتنەوەی ئەو مافانەی ساڵانی دوورودرێژ زەوتكرابوون.
ڕاپەڕین هەڵگری بەها و وانەی گەورە بوو. لە ڕاپەڕیندا گەلی کوردستان، نموونەی بەها و ڕەوشتبەرزی و فەرهەنگی خۆیشی پێشانی جیهانیان و ناوچەکە دا. بە هەزاران سەربازی سوپای ڕژێم کەوتنە دەست خەڵک و پێشمەرگە، بەڵام تەنانەت یەک کەسیشیان ئازار نەدران و سەرپشک کران کە بچنە دەرەوەی وڵات، یان لە کوردستان بمێننەوە، یان بگەڕێنەوە ناو حکوومەت.
لە یادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991ی كوردستاندا جەخت لە پەیامی ئاشتی و ئازادیخوازیی گەلی كوردستان دەكەینەوە. ئەم پەیامە دەبێ بۆ تاهەتایە بەرز و زیندوو بمێنێتەوە.
مسعود بارزانی
5ـی ئاداری 2022
سهرۆك بارزانی: ویستی ئازادیخوازی و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمکاری هەمیشە لە ناخی مرۆڤی کورددا هەبووه و دەشمێنێ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.