هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌سنورى میحوه‌رى یه‌كى گه‌رمه‌سێر ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌و ناوچانه ئه‌نجامدا كه داعش سودى له بۆشاى ئه‌منى نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق وه‌رده‌گرت.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، رۆژی 4 ی 3 ی 2022، لە سنوری میحوەری 1ی گەرمەسێر فەوجی2ی لیوای3ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، دەستی کرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنی سنوری بۆشایی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لە گوندەکانی دەکەی سەرچەم و کانی ماسی، کە دەکەونە سەر زێی سیروان.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئەم ناوچەیە لەو شوێنانەن، کە داعش وەک بۆشایی ئەمنی سودی لێ وەرگرتوون بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەری و تیرۆریستی و لێسەندنی سەرانە لە خەڵکی گوندەکان، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە ناوچەکە بەتەواوی کێوماڵ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.