Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 09:26

پووتین سزای بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە لەسەر سوپاکەی دیاری دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ڕووسیا  15 ساڵ بەندکردنی بۆ هەر کەسێک دیاری کردووە کە هەواڵی ساختە لەسەر سوپای وڵاتەکەی بڵاو بکاتەوە.

ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی واژۆی لەسەر یاسایەک کرد کە سزای بەنکردنی بۆ ماوەی 15 ساڵی دیاری کردووە بۆ ئەو کەسانەی هەواڵی ساختە لەسەر سوپاکەی بڵاو دەکەنەوە.

هەروەها پووتین واژۆی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کرد کە تێیدا سزای هەر کەسێک دەدات کە داوای سزادانی ڕووسیا بکات.

جێی باسە ھەر ئەمڕۆ هەینی بە بڕیارێک هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تویتەر لە وڵاتەکەدا قەدەخە کرا، ئەم پێگە ئەلیکترۆنییانەشیان تۆمەتبار کرد بە "جیاکاری و دژایەتیکردنی" ڕووسیا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.