Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 09:08

ھە‌رێمی کوردستان بە‌فە‌رمی لە رێکخراوی‌ ئایسۆ (ISO) ناسێندرا

کوردستان TV
100%


ڕێکخراوی (ئایسۆ International Organization for Standardization) ئەمڕۆ هەینی بە فەرمی هەرێمی کوردستانی ناساند وەک هەرێمێک لە عێراق.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە ڕێکخراوی ئایسۆ کرا کە هەرێمی کوردستان کۆدی تایبەتی خۆی هەبێت لە مامەڵە جیهانییەکان، ئەمڕۆ هەینی ڕێکخراوەکە ڕەزامەندی دا لەسەر داواکارییەکە و کۆدی (IQ-KR)ی بۆ هەرێمی کوردستان دابین کرد.

ڕاشیگەیاند: دوای ڕە‌زامە‌ندی ڕێکخراوی ئایسۆ (ISO) و دابینکردنی کۆدی تایبەت بە خۆی، ھە‌رێمی کوردستان بەپێی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی یونیکۆد (Unicode) دەتوانێت ببێتە خاوەنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان.

ڕوونیشی کردەوە کە "ئە‌م ناساندنە‌ی ھە‌رێمی کوردستان‌، جگە‌ لە‌وە‌ی ئاڵای کوردستان دە‌ناسێندرێت وە‌ک ھە‌رێمێک لە‌ (یونیکۆد Unicode Standard)، کار ئاسانی دە‌کات بۆ بە‌ستنە‌وە‌ی دامودە‌زگاکانی ھە‌رێمی کوردستان بە‌ دامودە‌زگا نێودە‌وڵە‌تییە‌کان."

ئاماژەی بەوەشدا "کۆدی هەرێمی کوردستان ئێستا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک لەخۆ دەگرێت و داوای زیادکردنی کۆدی پارێزگای هەڵەبجەش کراوە کە لە داهاتوویە‌كی نزیکدا زیاد دەکرێت."

رێکخراوی (ئایسۆ International Organization for Standardization ) رێکخراوێکی جیھانیە‌ تایبە‌تە‌ بە‌ دانانی پێوە‌رە‌کانی مۆڵە‌تە‌ بازرگانی و پیشە‌سازییە‌کان و کارە‌کانی پە‌یوە‌ست بە‌ تە‌کنە‌لۆجیا و دروستکردنی پە‌یوە‌ندی لە‌نێوان دامودە‌زگاکانی وڵاتان و‌ تاوەکو‌ ئێستا زیاتر لە‌ 160 وڵات‌ لە‌لایە‌ن ئە‌‌م رێکخراوە‌ ناسێندراوە‌‌.

ناساندنی هەرێمی کوردستان لەم ڕێکخراوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان و پرۆسە‌ی بازرگانی ئەلەکترۆنی و بەریدی نێودەوڵەتی (پۆستە‌) و گەشەکردنی کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.