شاندێکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ئەڵمانیایە و ئەمڕۆ هەینی سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای کرد و سەرۆکی بەشی مرۆیی و قەیرانەکان لە وەزارەتەکە ستایشی چالاکی و پڕۆژەکانی دەزگاکەی کرد.
شاندێکی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە سەرۆکایەتی مووسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگاکە سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد و لەلایەن سەرۆکی بەشی مرۆیی لە وەزارەتی دەرەوە پێشوازییان لێکرا، دواتر سەردانی پەرلەمانی ئەڵمانیای کرد و لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتار پێشوازی لێکرا.
لە دیدارەکە هەردوولا باسی پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد، بۆ زیاتر خزمەتکردنی کەسانی کەمدەرامەت و ئاوارەکان و کەمئەندامان.
مووسا ئەحمەد دیارییەکی قەڵای دێرینی هەولێر پێشکەشی سەرۆکی بەشی مرۆیی و قەیرانەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد ئەویش لەلایەن خۆیەوە خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر ئەم سەردانە دەربڕی و گوتی: چالاکی و پڕۆژەکانی دەزگاکە جێگەی ڕێز و سوپاسن.
جێی باسە ماوەی چەند ڕۆژێکە سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لەگەڵ شاندێک لە ئەڵمانیان و دەزگاکە وەکو ناوەندێکی جیهانی لەوڵاتەکە دەناسرێت.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دەزگاکە لەڕووی ئاوەدانی و پێشکەشکردنی هاوکاری بو لێقەومانان و ئاوارەکان ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە، سەدان پڕۆژەی گرینگ و چالاکی مرۆیی لە سەرتاسەری کوردستان و عێراق بەبێ جیاوازی بۆ هەموو نەتەوە و ئەوانەی پێویستییان بە هاوکاری هەبووە، ئەنجام داوە.
خالید عەلی- پەیامنێری (کوردستان تیڤی)- بەرلین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.